به هۆی شه‌ڕه ته‌قه له هه‌ولێر دوو كه‌س كوژران و چه‌ند كه‌سێكیش بریندار بوون

كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر له ئه‌نجامی ده‌مه‌قالێ و رووبه‌روونه‌وه‌ی به چه‌كد له شه‌قامی 40 مه‌ترسی هه‌ولێر دوو کەس کوژران و دوو کەسی دیکەش برینداربوون، تاوەکو ئێستاش روون نییە بەهۆی چییەوە ئەو شەڕە دروستبووە.
به پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیای خواكوڕك له شه‌قامی 40 مه‌تری هه‌ولێر نزیك له بازاڕی له‌نگه له ئه‌ندامی شه‌ڕه ته‌قه‌ی نێوان دوو ئۆتۆمبێل كه ئۆتۆمبێلێكی جۆری BMWو ژماره‌ی دهۆك كه دوو كه‌سی تێدا كوژراوه له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلێكی دیكه كه تا ئێستا جۆره‌كه‌ی ئاشكرا نه‌بووه روویداوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به خواكوڕكی راگه‌یاند كه ئۆتۆمبێلی جۆری بی ئێم نزیکەی 20 گولـلە پێوه‌ندراوه‌و ناسنامەی تەقەکەرەکانیش نادیارە و هۆکاری تەقەکردنەکەش ناڕوونە. تیمەکانی لێکۆڵینەوەی پۆلیسیش گەیشتووەتە شوێنی رووداوەکە و دەست بە لێکۆڵینەوە کراوە.
جێی باسه تا ئێستا هێزه ئه‌مینه‌كان هیچ زانیاریه‌كان له باره‌ی رووداوه‌كه و هۆكاری روودانی و ژماره‌ی قوربانیانی ئاشكرا نه‌كراوه.