له ئه‌ڵمانیا ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر خۆی به ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیدا كێشا و 17 كه‌س بونه قوربانی
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له شاری تریهری رۆژئاوای ئه‌ڵمانیا ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگری خۆی به نێو ئاپۆرای خه‌لكیدا كێشا و له ئه‌نجامدا 17 كه‌س بوونه قوربانی.
ماڵپه‌ری تۆتجی ئه‌ڵمانی رایگه‌یاندووه كه له شاری تریه‌ر ئۆتۆمبێلێك چووه‌ته سه‌ر شۆسته و 17 كه‌سی كردووه‌ته قوربانی كه له نێویدا دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 15 كه‌سیش برینداربوون و شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ش ده‌ستگیركراوه و تائێستا نازانرێت به ئه‌نقه‌ست ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كردووه به ژێره‌وه یان ته‌نها به‌هۆی هه‌ڵه‌وه بووه.
پۆلیس داوای له هاوڵاتیان كردووه كه سه‌ردانی ناوه‌ندی شاره‌كه نه‌كه‌ن و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له باره‌ی ئه‌و رووداوه‌وه به‌رده‌وامه.
تریه‌ر كه‌وتوه‌ته 200 كیلۆمه‌تری رۆژئاوای فرانكفۆرت و ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی 110 هه‌زار كه‌س و زێدی كارل ماركس فه‌یله‌سوفی ناوداری ئه‌ڵمانیه.