مەسرور بارزانی: لە بەیانییەوە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەین
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، لە سبەی دەست دەكرێت بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ی ١٢ی ٢٠٢٠، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند، لەم روژانەدا بەردەوام لە سەر هێڵ بووین لە گەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق مستەفا كازمی و ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و بەلێنیانداوە بابەتی ناردنی مووچە لە چەند رۆژی داهاتوودا چارەسەر بكەن.
سەرۆكی حكوومەت دەڵێت، ئەگەر لە بەر هەر هۆیەك لە كاتی خۆیدا مووچەی هەرێم لە بەغداوە نەگەیشت، ئەوە حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەو كورتهێنانە بە قەرز دابین دەكات تا بڕە مووچەی تەرخانكراو لە بەغدا دەگات و دواتر پارەكەی بەغدا لە بری قەرزەكە دەدرێتەوە.
باسی لەوەش كردووە، بۆیە لە بەیانییەوە دەست بە مووچە دابەشكردن دەكرێت.