بارزانی و فواد مەعسووم باسی سەردانەكەی عەمار حەكیمیان كرد

خواكوڕك

ئەمرۆ 6ی 2ی 2017 لە سەلاحەدین مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی كرد لە سەرۆككۆماری عێراق  د. فواد مەعسووم،  و شاندێکی یاوەری کرد.

بەپێی راگەیاندراوەكەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی بۆ خواكوڕك نێردراوە، سەرۆك بارزانی و د.فواد مەعسووم سەرۆك كۆماری عێراق گفتووگۆیان لەبارەی سەردانی عەمار حەکیم، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی و هاوپەیمانیی نیشتیمانیی شیعەکان بۆ هەرێمی کوردستان‌یان کردووە.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک کۆماری عێراق بە لەبەرچاوگرتنی ھەڕەشە و دەرفەتەکان، تیشکیان خستووەتە سەر کێشە سیاسییەکانی عێراق و رۆڵی لایەنە کوردستانییەکان لە هاوکێشە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە.

وەك لەراگەیاندراوەكەدا هاتووە، مەسعود بارزانی و فوئاد مەعسوم جگە لە باسکردنی بابەتی هەڵبژاردنەکانی عێراق، پررۆسەی سیاسیی و ناکۆکییە سیاسییەکانیان لە هەرێمی کوردستان تاوتوێ کردووە و جەختیان لە یەکڕیزیی لایەنە کوردستانییەکان وەک پێویستییەک کردووەتەوە.

 

Back to top button