کەشناسی پێشبینییه‌كانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێمی كوردستانی ڕاگەیاند
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، ته‌نیا له هه‌ندێك ناوچه‌ى سلێمانى ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران له ناوچه شاخاوییه‌كانى باشوورى ڕۆژهه‌ڵاتى سلێمانى هه‌یه.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی پێنجشه‌ممه، له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت.