شێخ جەعفەر مستەفا : حەشدی شەعبی لە خانەقین خەریکی ڕاووڕووتن
لەدوای ئەوەی لیوایەک لە بەغداوە هێنراوەتە خانەقین و حەشدی شەعبییان لە بازگەکان کشاندۆتەوە ، بەڵام حەشدی شەعبی بازگەی دیکەی داناوەو باج و سەرانە لە ئۆتۆمبێلەکان وەردەگرێت
لەمبارەوە شێخ جەعفەر مستەفا بەرپرسی لقی ١٥ ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین لە لێدوانێکدا بۆ راگەیاندنەکان گوتی : : سێ رۆژه هێزێکی موغاویر هاتوونه‌ته خانه‌قین و پێنج بازگه‌ی سه‌ره‌کییان له حه‌شد وه‌رگرتووه‌ته‌وه. ئه‌وانیش بازگه‌کانی کۆباشی، ئیمام وه‌یس – رێگای شاره‌بان، باوه‌مه‌حموود و پردی جه‌له‌ولان، ئێستاش حه‌شدی شه‌عبی ده‌یانه‌وێت فێڵ بکه‌ن و له دووری 300 مه‌تر له هێزه عێراقییه‌کانه‌وه بازگه‌یه‌کیان داناوه، گوایه ناوی چه‌ند داواكراوێكیان پێیه، كه ته‌نیا پاساوه بۆ ئه‌وه‌ی بازگه دابنێنن، گومركی ئۆتۆمبێل بكه‌ن و له هه‌ر بارێکی ئۆتۆمبێل 15 هه‌زار وه‌رده‌گرن
ئەو بەرپرسەی پارتی هاوکات ئاماژە بەوە دەکات ، كه له‌لایه‌کی دیکه‌وه حه‌شدی شه‌عبی هێنراوه‌ته سه‌ر نزیک زه‌ویی کشتوکاڵی جووتیاره کورده‌کان، گوایه مسته‌فا کازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، هه‌قی داوه به جووتیاره کورده‌کان و ئه‌وانیش هاتووه ده‌یانه‌وێت گرفت دروست بکه‌ن.