سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق دەكات

 

ڕۆژی چوارشەممە 2ـی كانوونی یەكەمی 2020 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ماكسیم ماكسیمۆڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا  باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق سڵاوی سێرگێی لاڤرۆڤی وەزیری دەرەوە و میخاییل باگدانۆڤ نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ڕووسیای بە سەرۆك بارزانی گەیاند.

هەر لەو دانیشتنەدا بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە تاوتوێ كرا و هەروەها ڕۆشناییش خرایە سەر پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.

لە بەشێكی تری ئەو كۆبوونەوەیەدا جەخت لە فراوانتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ڕووسیا كرایەوە.

No description available.

Back to top button