جوتیار عادل: بۆ دابەشکردنی مووچە کورتهێنانمان هەیە بەڵام چارەسەری دەکەیین

 

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات داهاتی کوردستان تا ئەو ڕادە نییە هەموو مووچە دابین بکات ، کورتهێنانی هەیە و بۆی قەرز دەکەیین چونکە بۆ دابینکردنی تەواوەتی مووچە پێویستیمان بە ٧٥٥ ملیۆن دۆلارە

جوتیار عادل روونکردنەوە دەدات کە لە ئێستادا ٣٥٥ملیۆن دۆلار کورتهێنانی بودجە هەیە وتەنها ٤٠٠ ملیۆن دۆلار لە داهاتی ناوخۆیی بەردەستە و دەبێت بۆ ئەو کورت هێنانە ٢٠٥ ملیۆن دۆلار قەرز بکەیین

جوتیار عادل هاوکات ئاماژە بەوە دەکات عێراق ٢٦٥ملیۆن دۆلار دەنێرێت ، ٢٠٥ ملیۆن دۆلاری دەدرێتەوە بەو قەرزەی بە حکومەت دراوە و دەمێنێتەوە ٦٠ ملیۆن دۆلار ئەویش بۆ پێدانی مووچەی مانگی ١١ تەرخان دەکەیین

Back to top button