قادر قاچاخ : پەکەکە لە شنگال نەکشاوەتەوە
بەرپرسی لقی شنگال-ی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای دەکات ” پەکەکە ” یەک بارەگاشی ڕادەستی حکومەتی عێراق نەکردووە بەڵام بە هاوئاهەنگی هەندێک بارەگای بچووکی چۆڵ کردووە .
قادر قاچاخ لە لیدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی : ”ئێستاش بارەگاکانی لە سەنتەری شنگال ماون، ڕاستە هەندێک لە چەکدارەکانی لە تۆنیلەکاندا خۆیان حەشار داوە و، ئێستاش گەورەترین بارەگای پۆلیس لەنێو شنگالدا لە دەست پەکەکەدایە”.
هاوکات ئاماژە بەوە ەکات ”ئەو بەناو ئاسایشەی لە شنگال دروست کرابوو، هەموویان ماون بە ئیدارەکەیشییەوە، هەندێکیشیان خۆیان ئاوێتەی حەشد و پۆلیس و هەندێکیشیان لەنێو سوپا کردوون”.
قادرقاچاخ ڕای وایە ئەو سیاسەتەی پەکەکە دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی خەڵک بگەڕێنەوە شنگال و لە هەڵبژاردنەکان بەشداری بکەن، لە هەمانکاتدا کاندیدی عەرەب بە دڵی خۆیان دیاری دەکەن و دواتر دەڵێن عەرەب نوێنەرایەتی شنگال دەکات
لە کۆتاییدا ئەو بەرپرسەی پارتی دیموکراتی کوردستان بە پێویستی دەزانێت نوێنەری یوئین و حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ یەک هەنگاوەکانی شنگال جێبەجێ بکەن و بڕوا بە چەواشەکارییەکانی پەکەکە نەکەن