زانکۆی سەلاحەددین ئاگادارییەک ئاراستەی قوتابیانی بەشە ناوخۆییەکان دەکات
لە ئاگادارییەک دا راگەیاندنی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی سەڵاحەددین ، قوتابیان ئاگادار دەکاتەوە سەردانی بەرێوەبەرایەتییەکانی بەشە ناوخۆیی کوڕان و کچان بکەن بۆ ئاگادار بوون لە وەرگرتنی شوێنی نیشتەجێبوون
دەقی ئاگادارییەکە
ئاگادارییەک لە زانکۆی سەڵاحەددینەوە سەبارەت بە دابەشکردنی بەشە ناوخۆییەکان
قوتابیانی ئازیز زانکۆمان ئاگادار دەکەینەوە کە بەپێی ئەم خشتەیی خوارەوە بەشەناوخۆییەکان دابەش دەکرێت وسەردانى بەرێوەبەرایەتیەکانى بەشەناوەخۆیی کوڕان و کچان بکەن بۆ وەرگرتنى شوێنى نیشتەجێ بوونیان.
رۆژی یەک شەممە و دووشەممە رێککەوتی 6 و 7-12-2020
کۆڵیژەکانى
زانست
ئەندازیارى
پەروەردە
کشتوکاڵ
هونەرەجوانەکان
پەروەردەی جەستەیی
.
رۆژی سێشەممە و چوارشەممە پێنجشەممە
8 و 9 و 10-12-2020
تەنها قوتابیانى قۆناغى یەکەمى
کۆڵێژەکانى
ئاداب
کارگێرى ئابورى
زمان
زانستە سیاسیەکان
زانستە ئیسلامیەکان
یاسا
پەروەردەی بنەرەتی
پەروەردەى مخمور
.
داواکارین لە قوتابیانی ئازیز رەچاوی رێنماییە تەندروستیەکان بکەن
راگەیاندنی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی سەڵاحەددین