پرۆژه‌ خزمه‌تگوزاریه‌كان له‌ نێوان هه‌ولێر و سلێمانیدا

خواكوڕك

ئازادكردنی عێراق له‌ 2003 دا ده‌رفه‌تی بۆ زۆر له‌شاره‌كان كرده‌وه‌ كه‌ بووجه‌ و داهاتی ساڵانه‌ی تایبه‌ت به‌خۆیان دروست بكه‌ن، شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش له‌و ماوه‌یه‌دا توانیان باشترین سوود له‌و ده‌رفه‌ته‌ وه‌ربگرن و بووژانه‌وه‌ی ئابووری گه‌وره‌ به‌خۆیانه‌وه‌ ببینن، به‌ڵام ئیداره‌ی هه‌ندێك پارێزگا وه‌ك پێویست نه‌بووه‌.

ئه‌و بوارانه‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌وتنی به‌خۆیانه‌وه‌ بینی بریتیبوون له‌ پرۆژه‌كانی رێگاوبان، دروستكردنی بینا حكومه‌یه‌كان و نه‌خۆشخانه‌ و قوتابخانه‌كان و سه‌نته‌ره‌كانی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌روه‌ها چه‌ندین ناوه‌ندی بازرگانی گه‌وره‌ له‌ هه‌لێر دروست كران، ئه‌مه‌ جگه‌له‌ یاریگای نێوده‌وڵه‌تی و فرۆكه‌خانه‌ و پاركه‌ گه‌وره‌كان.

به‌پێی داتاكان هه‌رێمی كوردستان وه‌ك یه‌ك ئاست گه‌شه‌ی نه‌كردووه‌، به‌ڵكو هه‌ندێك پارێزگای له‌ هه‌ندێكیتر زیاتر گه‌شه‌یان كردووه‌، بۆنموونه‌ ئه‌و گه‌شه‌ ئابووریه‌ی له‌ هه‌ولێر هه‌یه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ نیه‌ له‌ دهۆك هه‌یه‌، ئه‌وه‌شی له‌ دهۆك و هه‌ولێر هه‌یه‌ زۆر زیاتره‌ له‌وه‌ی له‌ هه‌ولێر هه‌یه‌.

داتاكان ئه‌وه‌یان روونكردۆته‌وه‌ كه‌ له‌نێوان ساڵانی 2006 – 2016 هه‌رێمی كوردستان 754 پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی تیادا ئه‌نجام داوه‌، هه‌ولێر 402 پرۆژه‌ و سلێمنی 209 پرۆژه‌ و دهۆك 153 پرۆژه‌ی تیادا ئه‌نجامدراوه‌، له‌كاتێكدا پارێزگای سلێمانی به‌ژماره‌ی له‌هه‌ردوو پارێزگاكه‌ی دیكه‌ زیاتره‌.

له‌ بواری كشتوكاڵیدا له‌ ماوه‌ی 10 ساڵدا پارێزگای سلێمانی ته‌نها 5 پرۆژه‌ی تیادا ئه‌نجامدراوه‌ كه‌چی له‌ پارێزگای هه‌ولێر 22 پرۆژه‌ی كشتوكاڵی فراوان ئه‌نجامدراوه‌، له‌بواری گه‌شتیاریشدا سلێمانی ته‌نها 16 پرۆژه‌ی گه‌شتیاری تیادا دروست كراوه‌ به‌ڵام له‌ هه‌ولێر زیار له‌ 70 پرۆژه‌ ئه‌نجامدراوه‌.

داتاكان ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردووه‌، كه‌ پرۆژه‌كانی رێگاوبان و دروست كردنی گه‌ڕه‌كی نوێ و پارك و پرۆژه‌كانی ئاو و كاره‌با، جیاوازیه‌كه‌ی یه‌كجار زۆره‌، كه‌ پارێزگای سلێمانی له‌ %28 پرۆژه‌كانی له‌چاو پارێزگای هه‌ولێر ئه‌نجام داوه‌، و سه‌رجه‌م كێشه‌كانی ئێستای ئه‌م شاره‌ش بۆ كه‌می خزمه‌تگوزاریه‌كان وخراپی پرۆژه‌كان گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه‌.

پێشتر له‌ پرێسكۆنفرانسێكدا هۆكاره‌كانی كه‌می خزمه‌تگوزاری له‌ سلێمانی ئاشكرا كراوه‌ كه‌ به‌هۆی خراپی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌ شاره‌كه‌ و زۆری پرۆژه‌ وه‌همیه‌كان و ئه‌و دۆسیه‌ ئابووریایه‌ وه‌به‌رهێنانه‌ی گه‌نده‌ڵی تێدا كراوه‌ و حزبی ده‌سه‌ڵات بۆ چه‌ند كه‌س و لایه‌نێك قورخی كردووه‌ ودواتریش جێبه‌جێ نه‌كراون و پاره‌كانیشیان خوراوه‌.

Back to top button