لیوا عەرەبیەكانی هێزی پێشمەرگە دەست بەكار دەبن لە سنوری رەبیعە و زوممار

خواكوڕك

حەسەن خەلۆ بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە زوممار، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی راگەیاندووە، بڕیارە سبەی سێشەممە، وەجبەی یەکەم کە ژمارەیان ھەزار پێشمەرگەیە، کۆتایی بە مەشق و راھێنان دەھێنن کە ماوەی ٤٠ ڕۆژی خایاندووە.

لیوای پێشمەرگە عەرەبەکانی  سنووری رەبیعە و زوممار، سبەی سێشەممە وەجبەی یەکەمی ئەو ھێزە کە ژمارەیان ھەزار کەسە، مەشقەکانیان کۆتایی دێت و، ئەرکیان پاراستنی سنووری رۆژئاوای دیجلە دەبێت، لیوایەکی پێشمەرگە بۆ عەرەبەکانی سنووری رەبیعە و زوممار کە ژمارەیان زیاتر لە دووھەزارو ١٠٠پێشمەرگەیە و سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە، پێک هێندراوە و لەئێستادا وەجبەی یەکەمی ئەو لیوایە مەشقەکانیان کۆتایی دێ”.

حەسەن خەلۆ دەڵی، دوای ئەمان، وەجبەی دووەم دەست بە مەشق و راھێنان دەکەن، بە گوتەی ئەو بەرپرسی پارتی لە ناوچەکە، ئەو ھێزەی دروست کراوە، ئەرکیان لە ناوچەکانی سنووری رۆژئاوای دیجلە دەبێت و ئەو ناوچانە دەپارێزن.

Back to top button