مه‌ولود باوه‌موراد: ده‌بێت عێراق چی باشی هه‌بێت تاوەكوو لە پێناویدا هەرێمی كوردستان هەڵبوەشێندرێتەوە
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی سنوری سلێمانی هه‌وڵه‌كانیان چڕكرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بخرێته‌وه سه‌ر به‌غدا كه ئه‌مه‌ش به پێی ده‌ستور رێگا پێنه‌دراوه‌و به جێبه‌جێكردنی مانای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌یێنێت، ئه‌ندامێكی پێشووی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووش ده‌لێت ئاخۆ عێراق چی باشە تاوەكوو لە پێناویدا هەرێمی كوردستان هەڵبوەشێندرێتەوە؟
مه‌ولود باوه‌موراد سه‌ركرده‌ی ده‌ست له كاركێشاوه‌ی یه‌كگرتوو و وه‌زیری پێشووی گواستنه‌وه‌و گه‌یاند راگەیاندووه: ”قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستوورییه و به مادده‌ی ده‌ستووری ٢٠٠٥ی عێراق دانراوه، قابیلی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه نییه، مه‌گه‌ر ده‌ستووری عێراق بگۆردرێت یان تایبه‌تمه‌ندی فیدرالیه‌ت له عێراقدا هه‌موار بكرێته‌وه له ده‌ستوور .
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی پێشووی یه‌كگرتوو ده‌شلێت: قه‌یرانی دارایی بۆ هەرێمی كوردستان ”گرفتێكی خنكێنەرە“، به‌ڵام ”ناكرێت به‌وه‌ی خۆمان ته‌سلیم بكه‌ین، ده‌ستبه‌رداری ئه‌و قهوارهیە ببین، قه‌واره‌كه مێژووی نه‌ته‌وه‌یه‌كه و به خوێن هاتووه”.
هه‌روه‌ها ده‌شلێت”ئه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، ده‌بێت بزانێت كە به لانی كه‌مەوە ده‌ستووری عێراق هێڵی سووره و دەستوورێكی جامدە، عێراقیش ئه‌وه‌نده خۆش نییه، ئەگەر سەد بەرامبەر هه‌رێمی كوردستان خۆش بوایە وه‌ك ئه‌وه‌ی (كیوبی)ەكان لە كەنەدا و شوێنه‌كانی دیكه كردیان، بەڵام عێراق ئەوەندە خۆش نییە، ئه‌گه‌ر كۆرۆنا نه‌بوایه، خۆپیشاندان چۆكی به عێراق دەدا“. گوتیشی: ”ئێستا عێراق لە ڕیزبەندیی سێ تا پێنجەم گەندەڵترین و خاوەن خراپترین ئاسایشەكانە لەنێو وڵاتاندا، هیچ خۆشییەك لە عێراقدا نییە تا قەوارەی هەرێمی كوردستانی بۆ هەڵبوەشێندرێتەوە“.