روونكردنه‌وه‌یه‌ك له نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
دواى ئه‌وه‌ی له چه‌ند میدیایه‌ك وا راگه‌یێندرا كه هه‌ریه‌كه له نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و بافی تاله‌تی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێ سێ شه‌ممه رێككه‌وتوون كه تا كاتێك كه به ته‌واوه‌تی رێكده‌كه‌ون په‌رله‌مان كاره‌كانی هه‌ڵبپسرێت، له به‌رامبه‌ردا نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی ئه‌و هه‌واڵه ره‌تده‌كاته‌وه.
نووسینگەی ڕۆژنامەوانی بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان له راگه‌یێندراوێكدا رایانگه‌یاندووه بۆ ھەموولایەکی ڕووندەکەینەوە، ھەواڵی وەھا لەم شێوەیە ھیچ بنەمایەکی نییە، و لەو کۆبوونەوەیەدا بابەتی لەم شێوەیە بەھیچ شێوەیەک باسی لێوەنەکراوە
ده‌قی روونكردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی
سەبارەت بەھەواڵێکی بێ بنەما و ناڕاست، کە لە ھەندێ سایت و پەیجی بێخاوەن و باوەڕپێنەکراو بڵاوکراوەتەوە و ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە:
لە كۆبونەوەی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، هاوڕابوون لەسەر ئەوەی كە پەرلەمانی كوردستان لە ئێستادا كۆبونەوەكانی رابگرێت، تا بارودۆخی نێوانیان بەتەواوی ئاسایی دەبێتەوە.
بۆ ھەموولایەکی ڕووندەکەینەوە، ھەواڵی وەھا لەم شێوەیە ھیچ بنەمایەکی نییە، و لەو کۆبوونەوەیەدا بابەتی لەم شێوەیە بەھیچ شێوەیەک باسی لێوەنەکراوە.
بۆ ڕای گشتی و میدیاکاران و میدیا بەرپرسیارەکانیش ڕوونیدەکەینەوە، ھەر بۆچون و ھەواڵێکی ڕەسمی لەکەناڵە مەرکەزییەکانی سەر بە مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لاپەڕەی ھاوسەرۆک بافڵ تاڵەبانی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاودەکرێتەوە، بەھای ھەواڵی ھەیەو زانیاری دروست و باوەڕپێکراون.
لەگەڵ ڕێزماندا
نووسینگەی ڕۆژنامەوانی بافڵ تاڵەبانی
ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان