په‌كه‌كه ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به هێزی له رێگای TNT له سنوری پارێزگای دهۆك ئه‌نجامدا و گرفتی بۆ رێگای چه‌ند گوندێك دروستكرد

دواى ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو پارتی كرێكارانی كوردستان له باشوری كوردستان بۆ رێگری كردن له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له نزیك ئه‌و سنورانه‌ی كه تێیدا خۆیان حه‌شارداوه TNTیان دانایه‌وه كه دواجار به هۆیه‌وه پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هید و دووی دیكه‌ش بریندار بوون، ئه‌مڕۆش جارێكی دیكه TNTیان له نزیك كۆمپانیایه‌كی نه‌وت له دهۆك ته‌قاندۆته‌وه.
به پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیای خواكوڕك چه‌كدارانی په‌كه‌كه له سنوری پارێزگای دهۆك ته‌قینه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداوه له رێگای دانانه‌وه‌ی TNTی له‌سه‌ر رێگای گشتی و له نزیك كۆمپانیایه‌كی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت. له نزیك گوندی بێبادی و کانیکا لە ناوچەی چەمانکێ كه. ئەو تەقینەوانە تەنها 630 مەتر لە کۆمپانیایەکی نەوت دوور بوون.
سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كانی خواكوڕك ئاشكرای كرد به هۆی ته‌قنیه‌وه‌كه زیانێكی زۆر به‌ر رێگای گشتی ئه‌و گوندانه گه‌یاندووه‌و هاوكات ترس و دڵڕاوكێ له لایه‌ن كۆمپانیابیانه‌كان دروستكردووه كه له ئێستدا سه‌رقاڵی كاری وه‌به‌رهێنانن.
ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه له كاتێكدایه كه په‌كه‌كه له مانگی 11 سێ جار كه لە رۆژانی 3 و 8 و 11 “TNT” لە ناوچەکانی دەرکار، سۆران و چەمانکێ تەقاندۆتەوە.