قادر قه‌چاغ په‌كه‌كه له شنگاڵ نه‌چۆته ده‌ره‌وه و به‌لكو جل و به‌رگری پۆلیسی فیدرالی عێراقیان پۆشیووه
دواى ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی شنگال كه له نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق واژۆكرابوو، بڕیاردرا كه ئیداره‌یه‌كی نوێ بۆ شاره‌كه هه‌ڵبژێردرێت و پۆلیسی فیدرالیش بگهرێێتهوه شاره‌كه و سه‌رجه‌م هێزه نایاساییهكانیش له‌و شاره بچنه ده‌ره‌وه، ئه‌گه‌ر چی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند كه سه‌رجه‌م هێزه نایاساییه‌كان چوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی بهرپرسێككی پارتی رایده‌گه‌یێنێت كه په‌كه‌كه له شنگال نه‌چۆته ده‌ره‌وه به‌لكو جلی پۆلیسی فیدرالی پۆشیوه.
قادر قاچاخ، بەرپرسی لقی شنگالی پارتی دیموکراتی کوردستان له باره‌ی چوونه ده‌ره‌وه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له شنگاڵ رایگه‌یاندووه په‌كه‌كه ده‌یه‌وێت فێل له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بكات و نیازی نییە لە شنگال بچێتە دەرەوە.تاوەکوو ئێستا گەورەترین بارەگای پۆلیس لە سەنتەری شنگال رادەستی هێزە فیدڕاڵییەکانی عێراق نەکردووە.
هه‌روه‌ها به‌رپرسی لقی پارتی له شنگال راشیگه‌یاندووه كه ئەو چەکدارانەی کە خەڵکی شنگالن لەو بارەگایە و لە ماڵەکاندا بەخۆیان و چەکەکانیان ماون و گرووپەکانی دیکەی پەکەکەش چوونەتە ناو ئەو تونێڵانەی لە شاخی شنگال لێیان داوە“.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند بەپێی زانیارییەکان، بەشێک لە چەکدارەکانی پەکەکە جلوبەرگی هێزە عێراقییەکانیان لەبەر کردووە و دەیانەوێ فێڵ لە نەتەوە یەکگرتووەکان بکەن ئه‌مه له كاتێكدایه كه بەپێی ڕیككەوتن دەبێ پەكەكە پێنج کیلۆمەتر لە شنگال بچنە دەرەوە نەک لە سەنتەری قەزاکە، چونکە دوورییان پێنج کیلۆمەتر لە سەنتەری قەزاکە مەترسییە لەسەر خەڵکی شنگال و نابێتە هۆی گەڕانەوەی ئاوارەکان.