هاووڵاتیه‌ك: په‌كه‌كه له قه‌ندیك به توركی قسه‌ده‌كات و هه‌ڕه‌شه‌مان لێده‌كات كه‌چی ده‌ڵێن بۆ كوردایه‌تی هاتوینه‌ته ئێره
دوای ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ر سنوری بناری قه‌ندیل داگرت له ئێستادا هاووڵاتیانی ئه‌و سنوره رووبه‌رووی گرفت بوونه‌ته‌وه به تایبه‌ت له دوو هه‌فته‌ی رابردوو كه په‌كه‌كه گه‌یشتنی خزمه‌تگوزاری و هاووكاریه‌كانی بۆ ئه‌و سنوره راگرتووه‌و خەڵکی گوندی پرده‌شاڵیش ده‌ڵین تا ئێستا چه‌ندین گه‌نج ناتوانن به هۆی په‌كه‌كه بگه‌ڕێنه‌وه گونده‌كه.
هاووڵاتیه‌كی گوندی پرده‌شاڵ نه‌یویست به هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی په‌كه‌كه ئاماژه به ناوی بده‌ین رایگه‌یاند: لێره هیچ به هایه‌ك بۆ ژیان نه‌ماوه كۆمه‌ڵێك چه‌كداری په‌كه‌كه كه هیچ رێزێك له مرۆڤ خه‌لكی ناوچه‌كه ناگرن به دڵی خۆیان سه‌رانه وه‌رده‌گرن كێیان ویست ده‌ستگیری ده‌كه‌ن، ته‌قه به‌سه‌ر ئاژه‌ڵ و شوانه‌كانمان داده‌كه‌ن و ده‌یان ترسێنن و ئه‌وه‌ی ناخۆشه به توركیش قسه ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌و هاووڵاتیه راشیگه‌یاند ماوەی دوو هەفتەیە گەریلاکانی پەکەکە مۆبایل لە گەنجانی دەڤەرەکە دەستێنن، هەڕەشەی دەستبەسەرکردنی ژمارەیەک گەنجیشیان کردووە كه له ئێستادا له وه‌رتێ به ترسه‌وه ده‌ژین و ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه گونده‌كانیان و تا ئێستا زیاتر له 30 گه‌نج له گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ر ناتوانن بێنه‌وه سنوره‌كه كه ته‌نها تاوانیان به‌كارهێنانی مۆبایلی زیره‌ك بووه، فریامان نه‌كه‌ون ناوچه‌كه هیچ گه‌نجێكی تێدا نامێنێت و هه‌موویان سه‌رگه‌ردان ده‌بن به هۆی په‌كه‌كه.