پەرلەمانتارێکی پارتی بۆ سروە عەبدولواحید بە كاكت بڵێ، ئەو پارانەی كە موڵكی گشتین و بە قەرز پێی دراون، بۆ خەزێنەی گشتیبگەڕێنێتەوە ئینجا رەخنە بگرە
دوای ئەوەی سروە عەبدولواحید پەرلەمانتاری پێشووی عێراق هێرشی سەرحکومەتی هەرێمی کرد، پەرلەمانتارێکی پارتی لە پەرلەمانیکوردستان وەڵامی دەداتەوەو دەڵێت ئەو پارەیەی شانازی پێوە دەکەن پارەی دزراوی خاوەن پشکەکانە.
شوان زرارى، ئهندامى پهرلهمانى كوردستان له فراكسیۆنى پارتى ڕاگهیاند: ”سروه عەبدولواحید چۆن لە ڕووی دێت باسى كۆمپانیاىحزبهكان بكات؟ وادیارە بیری چۆتەوە خۆیان چەندە قهرزارى حكوومەتی هەرێمی كوردستانن؟ یان چەندە قەرزاری ئەو هەزاران خاوەنپشكەی پڕۆژەی گەشتیاریی چاڤیلاندن كە ساڵانێكە مافە داراییەكانیان پێنادەن؟”.
ئهندامى پهرلهمانى كوردستان له فراكسیۆنى پارتى راشیگەیاندووە کە ”ئەو كۆمپانیا و پڕۆژانەی ئێستا سروە و شاسواری برای پێیدەنازن و هەر ڕۆژەی بانگەشەیەكیان پێوە دەكەن، بە پارەی حكوومەت دروست كراون و پارەكەش هێشتا بۆ حكوومەتی هەرێمی كوردستاننەگەڕێندراوەتەوە“.
پەرلەمانتارەكەی پارتی ئاماژەی بەوە كرد كە سروە عەبدولواحید و گرووپەكەی لە بەغدا خەریكی ئەوەن ڕێگە نەدەن حكوومەتی فیدڕاڵ بەشەمووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بنێرێت، تاوەكوو دۆخی خەڵكی خراپتر بێت و ئەوانیش لەم ڕێگەیەوە لایك و كۆمێنتی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان كۆبكەنەوە. گوتیشی: ”هەر ئەوانە ساڵانێكی زۆرە خەون بەوەوە دەبینن كە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بخەنەسەر بەغدا، خێرە ئێستا زمانی قسەكردنیان گۆڕیوە؟ مەگەر ئەوە بێت كە حكوومەتی فیدڕاڵی هیچ بەهایەكی بۆ هەوڵەكانیان دانەناوە وتەنانەت وەڵامیشی نەداونەتەوە“.
شوان زراری داوای لە سروە عەبدولواحید كرد، ”بە شاسواری كاكت بڵێ، ئەو پارانەی كە موڵكی گشتین و بە قەرز پێی دراون، بۆ خەزێنەیگشتی بگەڕێنێتەوە تاوەكوو بەشێك لە مووچەی فەرمانبەرانی پێ دابین بكرێت، ئینجا باسی حكوومەت بكە و ڕەخنە لە شێوازی دابینكردنیمووچەی فەرمانبەران بگرە“.