نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

ئەمڕۆ پێنجشەممە (3ی کانونى یەکەمى 2020)، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە (48) دۆلار و (16) سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکیش (تەکساس) بە (45) دۆلار و (16) سەنت فرۆشراوە.

کەمبوونەوەی مەترسییەکانی کۆرۆنا و دۆزینەوەی ڤاکسین بۆ ڤایرۆسەکە، نرخی نەوتى بەشێوەیەکى چاوەروان نەکراو بەرز کردەوە، بەجۆرێک نرخەکەى گەیشتوەتە هەمان ئاستی مانگی ئازاری ئەمساڵ و بەرزترین نرخە بە بەروارد بە (7) مانگی رابردوو.

Back to top button