لیۆنێل مێسی و بارسێلۆنا سزا ده‌درێن

دوایی سێ رۆژ به‌سه‌ر یاریی بارسێلۆنا به‌رامبه‌ر ئۆساسۆنا، سه‌رچاوه‌كان بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا، بڕیاریی سزادانی لیۆنێل مێسی و بارسێلۆنا ده‌دات.

پێگه‌ی سپۆرتی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، لێژنه‌ی سزادان له‌ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا رایانگه‌یاندووه‌ و به‌پێی ماده‌ی 91ی یاسای لالیگا، به‌هۆی ئاهه‌نگ گێڕانی لیۆنێل مێسی به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی دیێگۆ ماڕادۆنا، مێسی به‌بڕی 600 یۆرۆ و بارسێلۆنا به‌ 350 یۆرۆ سزا ده‌درێن، لایه‌كی تریشه‌وه‌ بارسا به‌مه‌ رازیی نییه‌ و تانه‌ له‌ بڕیارده‌كه‌ ده‌دات.

ئه‌م سزادانه‌ی بارسێلۆنا له‌ كاتێكدابوو كه‌ بارسێلۆنا دژی ئۆساسۆنا یارییكرد و مێسی له‌كاتی تۆماركردنی گۆڵی چواره‌می یانه‌كه‌ی، درێسه‌كه‌ی له‌به‌ر كرده‌وه‌ و له‌ژێره‌وه‌ درێسێكی كۆنی ماڕادۆنا له‌ كاتی یارییكردنی دیێگۆ بۆ نیو ئۆڵد بۆیز له‌به‌ر كردبوو، ئه‌مه‌ش كاردانه‌ی زۆری به‌دوایی خۆیداهێنا، ته‌نانه‌ت ماتیۆ لاهۆزی ناوبژیوانی یارییه‌كه‌ دوایی ته‌بوونی یارییه‌كه‌ گوتی: ”هیوادارم فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا كارته‌ زه‌رده‌كه‌ی لیۆ بسڕێته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌و په‌یامێكی جیاوازی هه‌بوو”.

Back to top button