كەنەدا مەرج بۆ وەرگرتنی پەنابەران دادەنێت
خواكوڕك
دوای ئەوەی شەپێلێكی مەزنی پەنابەری لە جیهان دروست بوو بە تایبەت بۆ هەردوو كیشوەری ئەوروپاو ئەمریكا, وڵاتە كەنەدا ئامادەی وەرگرتنی پەنابەرانی دەربڕیوە تا ئێستا چەندین هەزار پەنابەری وەرگرتووە وا بڕیارە لە سەرەتای مانگی داهاتوو یاسایەكی پەیوەست بە وەرگرتنی پەنا بەران لە وڵاتەكەی دەربكات كە تا سێ ساڵی ئایندە كاری پیدەكرێت.
بەپێی یاسا نوێكە كە بە ” Atlantic Immigration Pilot”” ناودەبرێت كەنەدا زیاتر ئەو كەسانە وەردەگرێت كە خاوەنی بڕوانامە ناوەندیەكانیاننو وە دەبێت حەزی كاركردنیان هەبێتو خاوەنی ئەزموونی كاركردنن هەلی كار و ڕەخساندنی ژیانی باشتریان پێدەدات.
وەزارەتی كۆچبەرانی كەنەدا رایدەگەیێنێت كە لە ساڵی ٢٠١٧ هەزار كەس لە ڕێگەی پرۆگرامی ئەزموون و بڕوانامەی مامناوەند وەردەگیرێن و هەلی كاریان لەو وڵاتە بۆ دەڕەخسێنرێت .
هەروەها لە میانەی راگەیێندراوەكەیدا وەزارەتی كۆچبەرانی كەنەدا مەرجەكانی وەرگرتن لە وڵاتەكەی بڵاو كردەوە كە ئەمانەی خوارەوەن.
مەرجەكانی وەرگرتن لەكەنەدا :
•ئەكەسانەی داوای كاركردن دەكەن دەبێت لە ساڵێكدا رابردوو ١٥٥٠ كاتژمێر یان ٣٠ هەفتە كاریان كردبێت و ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو بەوشێوەیە بوبن .
•دەبێت كارەكە لەیەك پیشەدا كرابێت و بەڵگەی هەبێت .
•ئەوكەسانەی دەیانەوێت بە بڕوانامە وەربگیرێن لەلایەن ” National Occupational Classification (NOC” دانیان پێدابنرێت و خاوەنی بڕوانامەی دواناوەندی بن یان بەرزتر و زمانی ئینگیلیزی لە پلەی ٤ دابێت واتە مام ناوەندبێت .
•ئەكەسەی ماوەی دوو ساڵ لەكەنەدا خوێندویەتی .
•دەرچوی ساڵی پێشو لەزانكۆكانی كەنەدا .
•مۆڵەتی كاركردن یان خوێندنی كەنەدی هەبێت .
•دەبێت كەسەكە توانای بەڕێوەبردن و ڕێكخستنی خۆی لە خەرجكردنی پارەدا هەبێت و بتوانێت ئەوپارەیەی داوای لێدەكرێت لەلایەن حكومەتەوە بیدات و بەپێی ژمارەی خێزان دەگۆڕێت .