کەشناسی پێشبینییه‌كانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێمی كوردستانی ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، ته‌نیا له‌ ئاسمانى هه‌ولێر هه‌ندێك په‌ڵه‌هه‌ورى جیاجیا په‌یدا ده‌بن.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی هه‌ینى، له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، ته‌نیا له‌ ئاسمانى سلێمانى هه‌ندێك په‌ڵه‌هه‌ورى جیاجیا په‌یدا ده‌بن.

Back to top button