بومەلەرزەیه‌ك شاری دھۆک و دەوورووبەری ھەژاند

به‌یانی ئەمڕۆ لە سەنتەری پارێزگای دھۆک و قەزای سێمێل بومەلەرزە روویدا و ھاوڵاتیان ھەستیان پێکرد، بەرێوەبەری کەشناسی و بومەرلەرزە لە پارێزگای دھۆکیش راگەیاند، “سەنتەری بومەلەرزەکە تورکیا بووە”.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، زه‌ویله‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 5 پله‌ی ڕێخته‌ر، ناوچه‌كانی باكووری كوردستانی گرته‌وه‌ و به‌ هۆی هێزه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ دهۆك و ده‌وروبه‌ری هه‌ستی پێ كراوه‌.

به‌شی پێشهات و ڕووداوه‌ له‌ناكاوه‌كانی توركیا، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، هه‌واڵی زه‌ویله‌رزه‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه‌ و ئاشكرای كرد گوڕه‌كه‌ی 5 پله‌ی ڕێخته‌ر بووه‌، به‌ڵام زیانه‌كانی دیاری نه‌كراون.

 

 

Back to top button