قادر قەچاخ : پەکەکە لەشەنگال دەمێنێتەوە و فێل لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات

ڕێکخراوی تیرورستی پەکەکە بەمەبستی فێڵکردن لە نەتەوەیەکگرتووەکان بەجلی پۆلیسی فیدڕاڵیەوە لەناو سەنتەری شەنگال ماوەتەوە و تاوەکو ئێستا چەندین باڵەخانەی لەدەستە.

بەرپرسی لقی شنگالی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای دەکات، پارتی كرێكارانی كوردستان (پەکەکە) تاوەکوو ئێستا گەورەترین بارەگای پۆلیسی لە سەنتەری شنگال رادەستی هێزە فیدڕاڵییەکانی عێراق نەکردووەتەوە و لە شنگال نەچوونەتە دەرەوە. جەختیشی دەكاتەوە كە پەکەکە دەیەوێ فێڵ لە نەتەوە یەکگرتووەکان بکات و چەکدارەکانیان جلوبەرگی ئەو هێزە عێراقییانەیان لەبەر كردووە کە چوونەتە.

قادر قاچاخ، بەرپرسی لقی شنگالی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیاند، پەکەکە نیازی نییە لە شنگال بچێتە دەرەوە، بەڵکوو تەنیا دەیانەوێ فێڵ لە نەتەوە یەکگرتووەکان بکەن. گوتیشی: ”پەكەكە تاوەکوو ئێستا گەورەترین بارەگای پۆلیس لە سەنتەری شنگال رادەست بە هێزە فیدڕاڵییەکانی عێراق نەکردووە، ئەو چەکدارانەی کە خەڵکی شنگالن لەو بارەگایە و لە ماڵەکاندا بەخۆیان و چەکەکانیان ماون و گرووپەکانی دیکەی پەکەکەش چوونەتە ناو ئەو تونێڵانەی لە شاخی شنگال لێیان داوە“.

ئاماژەشی بەوە كردوە، پرۆسەی جێبەجێکردنی خاڵەکانی رێكکەوتنەکە پێویستی بە چاودێریی هەردوو نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان و نەتەوە یەکگرتووەکان هەیە، چونکە بەپێی زانیارییەکان، بەشێک لە چەکدارەکانی پەکەکە جلوبەرگی هێزە عێراقییەکانیان لەبەر کردووە و دەیانەوێ فێڵ لە نەتەوە یەکگرتووەکان بکەن. گوتیشی: ”بەپێی ڕیككەوتن دەبێ پەكەكە پێنج کیلۆمەتر لە شنگال بچنە دەرەوە نەک لە سەنتەری قەزاکە، چونکە دوورییان پێنج کیلۆمەتر لە سەنتەری قەزاکە مەترسییە لەسەر خەڵکی شنگال و نابێتە هۆی گەڕانەوەی ئاوارەکان“.

 

Back to top button