ئه‌مریكا ژماره‌ی دیبلوماسییه‌كانی له‌ باڵیۆزخانه‌كه‌ی له‌ به‌غدا بۆ نیوه‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌

ئەمریکا نیوەی کارمەند و دیپلۆماتکارانی لە باڵیۆزخانەی بەغدا دەکشێنێتەوە، چونکە ترسی هەیە لە ساڵیادی قاسم سولێمانی ئێران تۆڵە بکاتەوە و هێرش بکاتە سەر باڵیۆزخانەکەیان.

میدیاكانی ئه‌مەریكا ئاشكرایان كردوە، واشنتن بڕیاریداوه‌ پێش ساڵیادی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانی، نیوه‌ی فه‌رمانبه‌ران و دیپلۆماتكارانی له‌ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مەریكا له‌ به‌غدا بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی بكشێنێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌ ئه‌گه‌ری هه‌ر كاردانه‌وه‌ و هێرشێكی ئێران.

میدیاكانی ئه‌مەریكا ئاماژەیان بەوەكردووە، ئیداره‌ی تره‌مپ پێشبینی ده‌كات، ئێران له‌ یادی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، تۆڵه‌ بكاته‌وه‌ و هێرش بكاته‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مەریكا له‌ به‌غدا.

له‌ ٣ی ١ی ٢٠٢٠، قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران له‌ بۆردومانێكی ئاسمانی سوپای ئه‌مەریكا له‌ نزیك فڕۆكەخانەی به‌غدا كوژرا.

Back to top button