بزانە ئەمریكا چی لە حوسیەكان دەكات
سەرچاوەکانی ئەمریکا بە واشنتۆن پۆستیان ڕاگەیاند کە ڕەنگە مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەم هەفتەیەدا میلیشیا حوسیەكان بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ڕابگەیەنێت
هەر بەپێی هەمان سەرچاوە، پۆمپیۆ بۆ کۆتایی هێنان بە شێوازی ئەو گروپەی کە لەلایەن ئێران-ەوە پشتگیری دەکرێت، وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی كاری جدی دەکات.
ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە راپۆرتێکدا رایگەیاندوە، کە راگەیاندنی میلیشیای سەر بە کۆماری ئیسلامی بۆ گروپێکی تیرۆریستی بەشێکە لە سیاسەتی ئەو فشارە توندەی کە ئیدارەی دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆمار بەردەوام دەبێت لە مامەڵەکردن لەگەڵ رژێمی ئێران، هەروەها لە چەند رۆژی داهاتوودا دەکرێت سزایەکی زیاتر ببەزێنێت.