کونسولخانەی ئەمریکا لە هەولێر : هەرکەس زانیاریمان داتێ پێنج ملیۆن دۆلاری خەڵات دەکەیین

 

کنسولخانەی ئەمریکا لە هەولێر لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات پاداشت و خەڵاتێکی پێنج ملیۆن دۆلاری تەرخان کردووە بۆ ئەو کەس ولایەنەی زانیاری لە بارەی قاچاخچێتی نەوت لەلایەن داعشەوە ئاشکرا دەکات .

بە مەرجێک ئەو زانیاریانەی کە دەگاتە دەستیان ببێتە هۆی پچڕانی قاچاخچێتی نەوت و شوێنەوارەدێرینەکان لە لایەن داعشەوە

 

دەقی ڕاگەیاندراوەکە

“یارمەتیمان بدە بۆ راگرتنی گەیشتنی پاڵپشتی دارایی تیرۆریستەکان بۆ داعش. ئەگەر زانیاریتان ھەیە، تۆ شیاوی بۆ پاداشتکردن. نامە بۆ خەڵاتکردن لەپێناوی دادپەروەری بۆ ژمارە ١٢٠٢٧٠٢٧٨٤٣+  بنێرە لە رێگەی وەتس ئەپ و سیگنەڵ یاخود تەلەگرامەوە”.

Back to top button