پێشکەوتووترین کەشتی شەڕکەری ( قەڵغان ) ڕادەستی ئیسرائیل کرا

 

بە لەبەرچاوگرتنی تەشەنە کردنی زیاتری ناکۆکییەکان لە گەڵ ئێران ئیسرائیل بوو بە خاوەنی پێشکەوتووترین کەشتی شەڕکەر .

کەشتی شەڕکەری ( قەڵغان  ) دروستکراوی ئەڵمانیایە و ئێوارەی رۆژی چوارشەممە گەیشتە بەندەری ( حەیفا )، ئەو کەشتییە بۆ پارێزگاری کردنی سەکۆگازییەکان لە دەریای سپی ناوەڕاست تەرخان کراوە

ئەو کەشتییە شەڕکەرە لە سەرداوای ئیسرائیل لە ئەڵمانیا درووست کراوە .

لەمبارەوە رۆیتەرز ئاشکرای دەکات کەشتی ( قەڵغان ) هاوکات لە گەڵ پەرە ئەستاندنی گرژییەکانی نیوان ئیسرائیل و ئێران ڕادەستی ئیسرائیل کراوە .

هاوکات رۆیتەرز ئاماژە بەوە دەکات وا بڕیارە تا کۆتایی ساڵی داهاتوو سێ کەشتی دیکەی لەمجۆرە بۆ ئیسرائیل دروست بکرێت ، ئەو کەشتییە توانایی هەڵدانی مووشەکی هەیە و دەتوانێت ئامانجەکانی لە دەریای سووردا بپێکێت

 

ش، ب

Back to top button