سی ئێن ئێن : بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا ئیسرائیل تۆمەتبار دەکات بە تیرۆری زانا ئەتۆمییەکی ئێران

 

سی ئێن ئێن ئاشکرای دەکات ، بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی لە لێدوانێکدا بۆ ئەو ئاژانسە ئیسرائیلی تۆمەتبار کردووە بە تیرۆری موحسین فەخریزادە ، زانای ئەتۆمی ئێران .

ئەو بەرپرسە هەرچەند وردەکارییەکانی ئاماژە پێنەداوە بەڵام ڕایگەیاندووە ، لەمێژە ئیسرائیل پیلانی چۆنیەتی ئەو تیرۆرەی بە دەستەوە بووە .

هەر ئەو بەرپرسە بۆ سی ئێن ئێن ی روونکردۆتەوە ، پێشتر ئیسرائیل وردەکاری تیرۆرەکانی ناو ئێرانی بە ئەمریکا ڕادەگەیاند ، بەڵام بۆ ئەو تیرۆرە ئەمریکا ئاگادار نەبووە

ش، ب

Back to top button