دیاردەی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە رووی لە زیاد بوونە و چەند کەسێکی دیکە دەستگیر کران

 

لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو ، دیاردەی بازرگانیکردن بە مادە هۆشبەرەکان لە هەرێمی کوردستان رووی لە زیاد بوونەو ئەمڕۆش لە ئاکرێ دەستگیرا بە سەر ٢٦ کیلۆ ماددەی هۆشبەر لە جۆری هێرۆئین کە یەک لە هەرە مەترسیدارتین جۆری ماددە هۆشبەرەکانە .

لەمبارەوە بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار ڕادەگەیەنێت کە لە کاتی دەستگیرکردندا ٢٦ کیلۆ ماددەی هۆشبەر لە جۆری هێرۆئین پێ بووە .

دەستگیر کردنی ئەو دووتۆمەتبارە لە رێگەی داڕشتنی پلانێکی تۆکمە بووە و ماوەیەک بووە لە ژێر چاودێری بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی ئاکرێ دابوون .

دوو تۆمەتبارەکە تاوانبارەکە یەکێکیان خەڵکی شێخانە و ئەوەی دیکەشیان خەڵکی ئاکرێیە، و لەدایکبووی 1975 و 1971ـن

Back to top button