پارتی دیموکراتی کوردستان دەنگۆیەک ڕەت دەکاتەوە
چەند رۆژێکە دەنگۆیەک لە لایەن میدیا سێبەرەکانەوە بڵاو بۆتەوە کە گۆیا لە بەر ناهەمواری ئەمرۆژانەی حکومەت ، پارتی دیموکراتی کوردستان ناچار بووە بڕیار بدات چەند وەزیرێکی بگۆڕێت .
پارتی دیموکراتی کوردستان بە توندی ئەو دەنگۆو چەواشەکارییە ڕەت دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت هیچ گۆڕانکارییەک لە وەزیرانی کابینەی ٩ ناکرێت و حزبێک بۆ شاردنەوەی کێشەکانی ناوخۆیی خۆی ئەو دەنگۆیانەی بڵاو کردۆتەوە