یەکەم راپۆرتی چاکسازی حکومەتی لە لایەن سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە دەدرێتە لیژنەی دارایی
بۆ ئاگادار بوونەوە لە ئەنجامی چاکسازییەکان سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان یەکەم ڕاپۆرتی چاکسازی دایە لیژنەی دارایی
لەمبارەوە ( مونا قەهوەچی ) سکرتێری پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان گوتی : ئەو ڕاپۆرتی چاکسازییەی ئاراستەی لیژنەی دارایی کراوە ئەنجامی لێکۆڵینەوەی سێ مانگی ڕابردووە ، ئامانجی ئەو کارەش پوختکردنەوەو دواتر دابەشکردنی وێنەی ڕاپۆرتەکە بە سەر فراکسیۆنەکاندا
قەهوەچی هاوکات روونی دەکاتەوە “لیژنەی دارایی راپۆرتەکەی حکومەت کورت و پوخت دەکاتەوە و رادەستی دەستەی سەرۆکایەتی دەکاتەوە، دواتریش هەر فراکسیۆنێک و وێنەیەکی پێدەدرێت بۆئەوەی هەڵوێستی خۆیان لەوبارەیەوە دەرببڕن، ئەگەر پێویست بکات پەرلەمان دانیشتنێکی تایبەت لەوبارەیەوە رێکدەخات”.
بۆیەش ڕاپۆرتەکە لە سەر سێ مانگ دارێژراوە ، چونکە بە پێی یاسای چاکسازی هەر ٣ مانگ جارێک پیویستە ڕاپۆرت ئامادە بکرێت