لیژنەی دانوستانکاری هەرێم لەگەڵ بەغدا ناوەڕۆکی دانووستانەکان بڵاو دەکاتەوە
بە پێی بڕیاری کۆبوونەوەی رۆژی ١٥ ی نۆڤەنبەری ٢٠٢٠ کە تەیدا هەرسێک سەرۆکایەتییەکی هەرێمی کوردستان تەیدا بەشدار بوون ، وردەکاری ڕێکەوتنەکان لە گەڵ بەغدا لە سەر پرسی نەوت و داهاتی دەروازە سنوورییەکان و شایستەداراییەکانی هەرێم کە لە لایەن لیژنەی دانووستان کار گەیشتۆتە ئەنجام بۆ ڕای گشتی بڵاو بکرێتەوە .
هەر بەو مەبەستەش راپۆرتی لیژنەی دانووستانکار گەیشتە پەرلەمانی کوردستان و دواتریش ئاراستەی لیژنە پێوەندیدارەکان و سەرجەم ئەندامانی پەرلەمان کرا و ئیستاش بۆ ڕای گشتی جەماوەر لە رێگەی ئەو لینکەی خوارەوە بڵاو کراوەتەوە .