لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە تۆمەتی سیاسی و ئاینی دەستگیركردنی ھاووڵاتییانی کورد بە رێژەی 20% بەرزبووەتەوە

 

لەگەڵ بەردەوامی فشارەکانی رژێمی ئیسلامی ئێران بۆ سەر هاووڵاتیانی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان و دەستگیر کردنی بەردەوامی هاووڵاتیان بە تۆمەتی سیاسی، رێکخراوێکی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران رایدەگەیێنێت رێژەی دەست بەسەرکردنی هاووڵاتیانی کورد زیادی کردووە.

لەبارەی رەوشی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان رێکخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕاگه‌یاندراوێکی بڵاوكرده‌وه‌  رایدەگەیێنێت‌  لە مانگی نۆڤەمبەری 2020 دا، 46 هاووڵاتیی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەدەنی، مەزهەبی دەستبەسەر کراون، کە بە بەراورد لەگەڵ مانگی ئۆکتۆبەر دەستگیركردنی ھاووڵاتییان بە رێژەی 20% بەرزبووەتەوە.

 

هەروەها ئەو رێکخراوەی مافی مرۆڤ ئاشکرای کردووە کە 37 کەس بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و پەیوەندیان لەگەڵ پارتە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، هەروەها 7 کەس بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی و 2 کەس بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی دەستگیر كراون.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ 21 کەس لە پارێزگای سنە، 13 کەس لە ورمێ و 12 هاووڵاتیش لە پارێزگای کرماشان دەستبەسەر کراون

Back to top button