بۆ به‌ختیار شاوێس: ئێوە لە هەولێر تەپل لێدەدەن لەبەغدا بوونەتە جاش لە سلێمانی خەڵك دێنە سەر شەقام و فەلاقەیان دەكەن و لە دەروازەكانیش دزن

بەشدار چۆمانی لەبارەی لێدوانی بەختیار شاوێس ئەندام پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی كە ئۆباڵی كێشەكانی خستۆتە سەر حكومەتی هەرێمی كوردستان دەلێت” لە مەهزەلەترین سەردەم ئەم سەردەمەیە، چونكە حزبەكەی ئەو برادەرە ( لە هەولێر تەپڵێدەری ناو پەرلەمان و پۆست و پارە وەرگرە، لە سلێمانی خەڵك هێنەری سەرشەقام و فەڵاقەكەری خەڵكە، لە بەغدا رووت و رووت جاشە، لە دەروازەی باشماغ و بەروێزخان دزە) ئەرێ ئێوە تەرق نابنەوە، مێژووی نامەردیشتان شەرمەزار كردووە هەزار رووینە.

دوای ئەوەی لە لێدوانێكدا بە نەفەسی گوایە ئەوان لەشاخی بەفر داپۆشی كوردستان سپی ترن و ئۆباڵەكەی دەخاتە ئەستۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان چۆمانی دەلێت، ئاخر حزبەكەی ئەو برادەرە یەك رووی نیە تا تێیدا شەرمەزار بێت هەزار روو و هەزاران جار شەرمەزارن، بۆیە هیچ قسەیەك ئەوانە تەرق ناكاتەوە، ئاخر خۆ خەڵكی كوردستان ئەوەندەش نەزان نین نەزانن خەڵك هێنەری سەر شەقامی سلێمانی و فەڵاقەكردنیان چەند رووی راستەقینەیان دژە بەشەریەتە”.

هەروەها بەشدار چۆمانی دەشلێت” خۆ خەڵكی كوردستان ئەوندە نەزان نین وەك ئەوەی حزبەكەی بەختیار شاوێس بەنەزانی دەزانێت، لە دەروازەكان دزی دەكەن و قاچاخچیەتی دەكەن داهاتی سلێمانی دابەشی سەر باڵەكان دەكەن لە هەولێریش تەپل و پۆست تێكەڵ دەكەن لە بەغدا و كەركووكیش جاش ئاسا ئاقل ئاقل لێدانشتوون و تەنها ئەو دەرسە دەزانن كە دژی هەرێمی كوردستان قسە بكەن”.

Back to top button