شاندێکی هەرێمی کوردستان بەرەو بەغدا بەڕێکەوتن
بەمەبەستی گفتوگۆکردن لە بارەی پەیوەندیەکانی نێوان هەولێر وبەغدا، بۆ چارەسەرکردنی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم شاندێکی هەرێمی کوردستان بەرەو بەغدا بەڕێکەوتن.
بە پێی زانیاریەکانی دەزگای میدیای خواکوڕک شاندی تەکنیکیی هەرێمی کوردستان بۆ دانوستاندن لەگەڵ حکومەتی عێراق بەرەو بەغدا بەڕێکەوت کە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی دەکات.
خواکوڕک زانیویەتی کە شاندەکە لە بارەی مووچەی فەرمانبەران و پڕۆژە یقسای بوودجەی ٢٠٢١ گفتوگۆ دەکات.