پەرلەمانتارێكی سەدر بۆ گروپی پەرلەمانتاری بەناو 15 دەلێت زمان درێژ بكەن زمانتان دەبڕین
ریاز مەسعودی پەرلەمانتاری ئیئتیلافی سائیرون، لەناو پەرلەمانی عێراقدا لەبارەی قسەی یەكێك لە ئەندام پەرلەمانتارەكانی كە ناویان لەخۆیان ناوە گروپی 15 دەلێت زمان درێژیتان زمانتان بە بڕین دەبات ئەگەر بێت و سنوری خۆتان نەزانن و سنوری خۆتان بسورێنەوە”.
پێشتر لەناو پەرلەمانی عێراق وەك نارازایەك دژی بە فراكسیۆنە شیعەیەكان كە زۆر گرینگی بە پێگەی پارتی دەدەن و یەكێك لە گروپی 15ی پەرلەمانتارانی كوردن كە لەنێوان ( یەكێتی و گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو) پێكهاتووە” گوتبووی موقتەدا سەدریش داوا لە پارتی بكات ناگەرێتەوە بۆ پەرلەمانی عێراق، لەبەرامبەردا پەرلەمانتارێكی رەوتی سەدر بە پەرلەمانتارەكانی گروپی 15ی گوتووە ئاگاداری سنوری خۆتان بن و سنورتان نەسورێنن مەگەر نا زمانی درێژتان بەبرین دەبەن”.
ریاز مەسعودی پەرلەمانتاری سائیرون هەروەها ئەوەشی گوتووە ئێوە سنوری خۆتان نەسورێنەوە بۆ هیچ لایاك و لەسەر كاری خۆتان بەردەوام بن مەگەر سنورتان سوراندەوە زمانی درێژتان بە بڕین دەچێت”.