ڤاکسینی کۆرۆنا گەیشتە بەریتانیا و سبەی دەست بە دابەشکردنی دەکرێت
دوای ئەوەی ئەمڕۆ یەکەم باری ڤاکسینی کۆرۆنا لە نێو کۆمپانیای فایزەر لە شاری پوروسی بەلجیکا بەرەو بەریتانیا بەڕێکەوتن کەمێک لەمەو بارهەڵگرەکان بە ڤاکسینەکەوە گەیشتنە بەریتانیا.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاوی کردۆتەوە بارهەلگرەکان، 800 هەزار ژەمە ڤاکسینیان هەڵگرتووەو. ڤاکسینەکەش پێویستە لە 70 پلەی ژێر سفری سەدی هەڵبگیرێت.
جێی باسە بەریتانیا رۆژی چوارشەممە بە فەرمی مۆڵەتی بە دابەشکردنی ڤاکسینی فایزەر دا. مامەر دەشڵێت، ئەو بابەتە پێشبڕکێی تۆپی پێ نییە تاوەکو هەریەکەمان پەلە بکەین و ببین بە یەکەمی پێشبڕکێکە.