مەسعود یاسین بۆ هاورێ مەلا ستار: ئەوە ئیشی لەمێژینەی سەركردەی كۆن و نوێی حزبەكەت دەست ماچكردن
هاورێ مەلا ستار پەرلەمانتاری یەكێتی لە دیمانەیەكی دا لە كەناڵی رووداو گوتوو پێویستە سەرۆكی حكومەت و سەرۆكی هەرێم بچێت لەبەغدا دەست ماچ بكەن، لەبەرامبەر دا مەسعود یاسین نووسەر و رۆژنامەنووس لە لێدوانێكی دا بۆ دەزگای میدیایی خواكوڕكی راگەیاند، دەست ماچكردنی ئیشی ئێوەیە و لەسەركردە مەزنەكانی حزبەكەت بۆ ئێستای سەركردەكانت بەجێ ماوە، نەك ئێمە”.
مەسعود یاسین لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و شایستە دارایەكینی هەرێمی كوردستان هەروەها دەشلێت، لالەی حزبەكەی ئەو بەناو ئەندام پەرلەمانتارەی بەناوی هاورێ” شایستە دارایەكانی هەرێمی كوردستان بە خێر تێگەیشتووە و كوردیش بەدەرۆزە كەر، ئاخر مەگەر تەنها حزبەكەی هاورێ كورد بەدەرۆزەكەر بزانێت مەگەر نا بەغدا ناچارە شایستە دارایەكان بنرێت ئەگەریش هەر بەردەوام بێت دەبێت وەڵامی ئەو پرسیارە بدەنەوە، هەرێمی كوردستان بەشێكە لە عێرا یان نا”.
شایستە دارایەكانی كوردستان بەدەست ماچكردن بوو بڕا هەر حزبەكەی هاورێ بوو چون دەستیان ماچ كرد بۆ برینی شایستە دارایەكانی كوردستان بەڵام با هاورێكانی یەكێتی لەوە تێبگەن شایستە دارایەكانی كورد فەرزە لەسەر بەغدا بنێرێت، ئەوەشی دەستی بەغدا ماچ دەكات هەر لە سەركردەكانی حزبەكەی هاورێ دەوەشێتەوە نەك كەسانی تر”.