نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرز بووەوە

ئەمڕۆ هەینی (4ی کانونى یەکەمى 2020)، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە (49) دۆلار و (61) سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

 نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکیش (تەکساس) بە (46) دۆلار و (36) سەنت فرۆشراوە.

کەمبوونەوەی مەترسییەکانی کۆرۆنا و دۆزینەوەی ڤاکسین بۆ ڤایرۆسەکە، نرخی نەوتى بەشێوەیەکى چاوەروان نەکراو بەرز کردەوە، بەجۆرێک نرخەکەى گەیشتوەتە هەمان ئاستی مانگی ئازاری ئەمساڵ و بەرزترین نرخە بە بەروارد بە (7) مانگی رابردوو.

Back to top button