ئەندامێكی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێـتی:لە مەسعود بارزانی شایستەتر نییە بۆ سەرۆكایەتی هەرێم
خواكوڕك
دوای ئەوەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان چەندین جار داوای لە پارت و لایەنە سیاسەكانی كوردستانكردووە كە لەسەر دیاری كردنی كەسێك بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم بە كۆدەنگی هەموو پارت و لایەنەكان رێكبكەون, تا ئێستا هیچ رێككەوتنێك لە لایە ن لایەنە سیاسیەكان نەكراوە بۆ ئەم مەبەستە كەسێك دیاری نەكراوە كادرێكی باڵای یەكێـتی دەلێت”لە مەسعود بارزانی شایستەتر نییە بۆ سەرۆكایەتی هەرێم”
زرار جۆڵا، پێشمەرگەی دێرین و ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بە زاری كرمانجی راگەیاندووە:” بزوتنەوەی گۆڕان، بزوتنەوەیەكی ریفۆرمخوازی و سەركێشە، پێموایە بەم سەركێشییەی خۆی دۆخەكەی خراپتر كرد، نەیتوانی وەك ئۆپۆزسیۆن دۆخەكە باشتر بكات، بە پێچەوانەوە خراپتری كرد، بزووتنەوەیەكی رادیكالی شۆڕشگێری چاكەخوازە، بەڵام شێوازی سیاسەت كردنیان هەڵە بووە و مامەڵەكردنیان سەقەت”.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا جۆڵا دەلێت ” بزوتنەوەی گۆڕان ناتوانێت سەركردایەتی بزوتنەوەی كوردایەتی بكات و شێوازی مامەلەكردنیان هیچ مەنتقی نییە و سیاسەتیان بۆ رووداوەكان دوور بین نییە، كوردایەتی كردن پێویستی بە دانپێیانان و یەكتر قبوڵكردن و برایەتی و تەبایی هەیە ئەوان كمتر بۆ ئەم بابەتان ئامادەن”.
لەبارەی لێدوانە توندەكانی كادیرانی بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر لێك نزیبوونەوەی پارتی و یەكێتی گووتی” لە یەكترنزیك بوونەوەی یەكێتی و پارتی زەرورییەتێكی هەنووكەییە، بزووتنەوەی گۆڕانیش وابیر دەكەنەوە، بەسەرگرتنی رێككەوتنی پارتی و یەكێتی لایەنەكان پەراوێز بخرێن، بۆیە ئەم هات و هاوارەیەیان ناڵەیەكی برایانە، وەكو تر هێچیان پێ ناكرێت و تەنهاكەف و كوڵە”.
هەروەها لە بارەی پۆستی سەرۆكایەتی هەرێم, ئەو ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی دەلێت:” لە مەسعود بارزانی شایستەتر نییە بۆ سەرۆكایەتی هەرێم”