کەشناسی پێشبینییهكانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێمی كوردستانی ڕاگەیاند
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ و سبەی لە سەرجەم شارەکان ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.
لە هەولێر بەرزترین پلەکانی گەرما (20)، سبەی (21) پلە دەبێت، لە سلێمانی ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما (19) و سبەی (20) پلە دەبێت.
لە دهۆک بەرزترین پلەی گەرما (19) سبەی (20) پلە دەبێت، لە کەرکوک ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما (24) و سبەی (25) پلە دەبێت.