رێککەوتنێکی نهێنی نێوان ئەمریکا و ئێران ئاشکرا دەبێت
لە دوای کوشتنی قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران ، ئەمریکا و ئێران ڕێککەونێکی نهێنیان لە سەر چۆنیەتی گرتنە دەستی دەسەڵاتی عێراق واژوو کردووە .
ڕێکەوتنەکە خۆی لە دوو دەسەڵاتی سەربازی و مەعنەویدا دەبینێتەوە دەسەڵاتی سەربازی بۆ ئەمریکا و دەسەڵاتداری مەزارگە پیرۆزکانی شیعە وەک نەجەف و کەربەلا بە چەند مەرجێک ڕادەستی ئێران کراوە .
بە پێی ئەو زانیاریانەی دەستی دەزگای میدیایی خواکوڕک کەوتووە ، ئێران لە دوای کوشتنی قاسم سلێمانی ، زۆرێک لەو پلە باڵایانەی کە لە لیستی ڕەشی ئەمریکا دان ، بە ئازادانە سەردانی شوێنە پیرۆزەکانیان کردووەو لە گەڵ بەرپرسانی ئەمریکی کۆبوونەوەیان بووە
سەرچاوەی زانیارییەکان بە دەزگای میدیایی خواکوڕ- ی ڕاگەیاندووە ، ئێران یەک لە مەرجەکانی ئەوە بووە ، ئەمریکا موقتەدا سەدر کۆنتڕۆڵ بکات بۆ ئەوەی ئێران لە بواری فەرهەنگی مەعنەویی شیعیدا بتوانێت دەسەڵاتی بەرێوەبردنی مەزارگەکان بگرێتە ئەستۆ ، بۆ ئەو مەبەستەش ئێران لە یەک ساڵی ڕابردوودا کاری بۆ پەرە پێدان و ئاوەدان کردنەوەی شوێنی مانەوەی زیارەتکاران کردووە ، ئەوەش دەرخەری ئەو ڕاستییەیە ، خامنەیی ڕێبەری دینی ئێران باڵا دەستی خۆی بەسەر مەرجەعی شیعەی عێراقیدا فەرز بکات .
هاوکات ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی باڵانسی دەسەلاتداری نێوان ئێران و موقتەدا پیویستی بە مانەوەی ئێران لە عێراقدا و هاوکاتیش پێویستی بە بە هێزکردنی موقتەدا سەدرە ، چونکە دەتوانێت ئێرانی پێ کۆنتڕۆل بکات ، چونکە موقتەدا سەدەر سەردەمی خۆی لە حەوزەی عیلمییەی قوم خوێندوویەتی و بە جۆرێک شارەزای سیاسەتی ئاخوندەکانی ئێرانە .
سەرچاوەی زانیارییەکان ئاشکرای دەکات ( حەسەن پلارک ) یەک لە فەرماندەباڵاکانی سوپای پاسدارن کە لە لیستی تیرۆری ئەمریکا دایە ،لە دوای تەواو بوونی بەشێک لە پرۆژەی پەرەپێدانی شوێنی زیارەتکاران لە کەربەلا بە شێوەیەکی نهێنی وەک ئەندازیارێک سەردانی کەربەلای کردووە و لە گەڵ بەرپرسانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کۆبۆتەوە .
حەسەن پلارک هاوکات بە تۆمەتی قاچاخی چەک بۆ ڤەنزوێلا لە لایەن ئەمریکاوە داوا کراوە ، پلارک بەرپرسی ( ناوەندی نوێکردنەوەی مەزارە پیرۆزەکان ) ی عێراقی لە ئەستۆیەو نوێنەری ڕاستەوخۆی ڕێبەری ئێرانە بۆ کۆبوونەوە لە گەڵ بەرپرسانی ئەمریکی لە عێراق .
جێگەی ئاماژەیە سەردانی حەسەن پلارک بۆ مەزارەگەی ئیمان حوسێن بە هیچ شێوەیەک بە ڕاگەیاندن ناکرێت و بە جلوبەرگی تایبەتی ئەندازیارییەوە سەردانی ئەو شوێنانە دەکات .
حەسەن پلاک بە کڵاوی خۆپاراستنی ئەندازیاری ڕەنگی شین لە کۆبوونەوەکان دا دەرکەوتووە .