بەم نزیكانە ئیدارەی نوێی شنگال پێكدەھێنرێت

 

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند، سەرجەم لایەنە چەکدارەکان قەزای سنجار لە پارێزگای نەینەوا بەجێدەهێڵن، ئەوەش وەک بەشێک لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنێکی نێوان حکومەتی بەغدا و هەرێمی کوردستان

لە زاری ئاژانسی هەواڵی عێراق،ەوە هاتووە:”ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم، بەو حوکمەی کە هێزە فیدراڵییەکان خاکەکەیان لە دەستدایە و ئاسایش لە قەزای شەنگال داچەسپێنن”

وتیشی:”هەماهەنگییەکی هاوبەش لەنێوان فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و هێزەکانی پێشمەرگە هەیە بۆ سەپاندنی ئاسایش لەو ناوچانە”

پێشتر حکومەتی فیدراڵ لە بەغدا و حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێککەوتنێکیان واژۆکرد بۆ دیاریکردنی ئیدارەیەکی نوێی خۆجێی لە شنگال

Back to top button