وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا : باوەڕمان بە ئێران نییە و دەبێت رێکەوتنێکی نوێی ئەتۆمی  بێتە ئاراوە

 

هایکوماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا گوتی : پێمان وایە ڕێکەوتنی ئەتۆمی ئێران لە سەردەمی کابینەی جۆبایدن دەبێت سەرلەنوێ دارێژرێتەوە .

هایکوماس لە لێدوانێکدا بۆ ئەفتەنامەی ئەشپیگڵ گوتی :  لەبەر ئەوەی متمانەمان بە ئێران نییە ، پێویستە لە سەردەمی جۆبایدن ڕێکەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ئێران نوێ بکرێتەوەو ڕێگریش لە پەرە پێدانی مووشەکی بالیستیکی ئێران یەک لە مەرجەکانی ڕێکەوتنە کە بێت .

ماس گوتوویەتی : تەنها گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتنی ئەتۆمی کەڵکی نییەو دەبێت چەند مەرجێکی تر بۆ ئێران دابندرێت ، چونکە ئەو بە مووشەکی بالستیکی بۆتە هەڕەشە بۆ سەر وڵاتانی ناوچە

لە کۆتاییشدا وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئاشکرای دەکات لەمبارەوە لە گەڵ وڵاتانی فەڕەنسا و بەریتانیا ڕاوێژمان کردووە

Back to top button