سەرۆكی ئەنجوومەنی ئەوروپا: پێویسته‌ یاری مشك و پشیله‌ لەگەڵ توركیا كۆتایی بێت تورکیا دەبێت سزا بدرێت

دوای ئەوەی پەرلەمانی یەکێتی ئەورووپا  بڕیاریدا کە سزای تورکیا بدرێت سەرۆكی ئەنجوومەنی ئەوروپا دەڵێت پێویستە یاریمشك وپشیله‌لە نێوان یەكێتی ئەوروپا و توركیا دەبێت كۆتایی بێت،

شارل میشێل سەرۆكی ئەنجوومەنی ئەورووپا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “یاری مشك و پشیله‌ دەبێت كۆتایی بێت“.

هەروەها سەرۆكایەتی یەكێتی ئەوروپا راشیگەیاندووە : “لە تشرینی یەكەم خشتەیەكی كاری ئەرێنیمان دەستنیشانكرد و دەستیھاریكاریمان بۆیان درێژكرد. دەبێت توركیا ھەراسانكارییەكانی و دەنگە دوژمنكارییەكەی راگرێت“.

ئەو هەڵوێستەی سەرۆکی ئەنجومەنی  یەکێتی ئەورووپا لەکاتێکدایە، پێش ئەوەی لوتكەی یەكێتی ئەوروپا لە 10ی كانوونی یەكەم دەستبەكارەكانی بكات بڕیاری سزادانی تورکیا لەلایەن یەکێتی ئەورووپا درا.

سەرچاوە: “رۆیتەرز

Back to top button