ئۆتۆمبێلێک خۆی بە ژمارەیەک هاووڵاتیدا دەکێشێت ٢ کەس گیانیان لەدەستداو کەسێکیش بریندار بوو

دوای ئەوەی کەمێک لەمەو بەر دوو ئۆتۆمبێلی جۆری بی ئێم دەبلیۆ و ئالتیما لە شەقامی شەست مەتری پێشبرکێیانکردووە و یەکێک لە دوو ئۆتۆمبێلەکان خۆیان بە نێو  خەڵكدا كردووە و دوو كەس گیانیان لەدەستداوە کەسێکیش بریندار بوو.

فازڵ حاجی، گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاندووە، رووداوێک لە شەقامی ٦٠ مەتری روویداوەو  رووداوەكە بەهۆی پێشبڕكێوە بووە و ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە جگەرەفرۆشن و كەسێكیش برینداربووە.
هەروەها گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر راشیگەیاندووە کە ئۆتۆمبێلەكەی لە جۆری بی ئێم دەبلیو دوای ئەوەی لەگەڵ ئەو ئۆتۆمبێلەی پێشبڕكێی لەگەڵ كردووە بەر یەك دەكەون، كۆنترۆڵی لەدەستداوە، ئۆتۆمبێلەكە خۆی كێشاوە بە ستوونێكی پردی پەڕینەوە لەسەر شەقامی 60 مەتری، شۆفێری ئۆتۆمبێلە بی ئێم دەبلیوەكە دەستگیركراوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەی دیكە كە لە جۆری ئاڵتیمایە، دیار نییە.
Back to top button