دوای لادانی وێنەی ئەبو مەهدی موهەندیس بارەگایەکی سوپای عێراق مووشەک بارانکرا و حەشدی شەعبیش هەڕەشەی دەست بڕین لە فەرماندەیەکی سوپای عێراق دەکات

دوای دروست بوونی دەمە قالێ لە لایەن فەرماندەیەکی سوپای عێراق و فەرماندەیەکی حەشدی شەعی، یەکەیەکی  سەربازی عێراق لەلایەن حەشدی شەعبی بۆردوومانکرا.

میدیاکانی عێراق رایانگەیاندووو کو لەلایەن لیوای ٤٥ـی کەتیبەی “حیزبوڵا”ی حەشدی شەعبی بەھۆی بریادان لەسەر لادانی وێنەی( ئەبوو مەھدی موھەندیس ) لە شاری فەلوجە کێشە دەکەوێتە نێوان لیوا رکن” ناصڕ غانم ” و فەرماندەی لیوای ٤٥ـی حەشدی شەعبی و شوێنی مانەوەی لیوا رکن “ناصڕ غانم” فەرماندەی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئەنبار بە موشەکی کاتیۆشا کرایە ئامانج بەوهۆیەوە 4 پاسەوانی تایبەتی برینداربوون.

بەپێی زانیاریەکان تا ئێستا ئالۆزیەکان بەردەوامن و حەشدی شەعبی هەرەشەی دەست بڕین لەو فەرماندە سەربازیە دەکات، وەک تۆلەی لادانی وێنەی ئەبو مەهدی موهەندیس.

 

 

 

Back to top button