په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان له‌رێگه‌ی وێنه‌یه‌كه‌وه چه‌ند راستیه‌ك ده‌سه‌لمێنێت
خواكوڕك
وێنه‌یه‌كی په‌رله‌مانتارێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ نوری مالكی سەرۆکی هاوپه‌یمانی دەوڵەتی یاسا چه‌ند راستیه‌ك له‌باره‌ی گومانه‌كانی شه‌قامی كوردی و لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌سه‌لمێنێت، له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه نهێنیه‌كانی په‌رله‌مانتارانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و لایه‌نه شیعیه‌كان.
له وێنه‌كه‌دا سروه عه‌بدولواحیدی په‌رله‌مانتاری گۆڕان ده‌رده‌كه‌وێت كه له پێش مێزه‌كه‌ی نووری مالكیه‌وه، به‌شێوه‌ی رێزێكی زۆر دانیشتووه، وا ده‌رده‌كه‌وێت كه له‌باره‌ی بابه‌تێكی جددیه‌وه گفتوگۆ بكه‌ن، به‌تایبه‌ت كه ئه‌و په‌رله‌مانتاره به‌پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه‌ی كردووه له‌ماوه‌ی رابردوو.
گومانه‌كان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان په‌رله‌مانتارێكی لیسته كوردستانیه‌كان له په‌رله‌مانی عێراق و كه‌سایه‌تیه‌كی دژه كوردی وه‌ك مالكی كه سه‌رۆكی حزبێكی شیعه مه‌زهه‌بیشه له عێراق، لێكدانه‌وه و شیكردنه‌وه‌ی زۆر هه‌ڵده‌گرن، به‌تایبه‌ت كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌رپه‌رشتی دۆسیه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی سلێمانی كردووه له هه‌رێمی كوردستان.
له‌ماوه‌ی رابردوو ئه‌و په‌رله‌مانتاره یه‌كێك بووه له‌وانه‌ی ده‌نگی داوه بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له وشیار زێباری و ده‌نگی داوه به یاسای میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌روه‌ها له‌سه‌ر كه‌ناڵێكی عه‌ره‌بی پێشمه‌رگه‌ی به‌داگیركه‌ر و ژنی شه‌هیده‌كانیشی به خۆفرۆش له‌قه‌ڵه‌م داوه و براكه‌ی به‌ناوی شاسوار عه‌بدولواحید 89 ملیۆن دۆلاری له مالكی وه‌رگرتووه بۆ دامه‌زراندنی كه‌ناڵی NRT عه‌ره‌بی.