نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 5ی كانوونی یه‌كه‌می 2020، نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كرا، كه‌له‌ چاو دوێنێ هه‌ینی كه‌مێك دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینی.

ئه‌مڕۆ له‌ بۆرسه‌كانی جیهان نرخی نه‌وتی خاوی برێنت به‌ 49 دۆلار و پێنج سه‌نته‌، هاوكات به‌رمێلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكاش 46 دۆلار و نۆ سه‌نته‌، به‌مه‌ش دوای نۆ مانگ له‌ دابه‌زینی نرخی نه‌وت، یه‌كه‌مجار به‌هاكه‌ی بگاته‌وه‌ ئاستی نزیكه‌ی 50 دۆلار.

هۆكاری به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ رێككه‌وتنی گروپی ئۆپیك پڵه‌س له‌سه‌ر زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به‌ بڕی 500 هه‌زار له‌ رۆژێكدا و ئه‌مه‌ش وایكردوه‌ پشكی عیراقیش زیاد بكات.

Back to top button